پایتەخت

وادەی تاپۆکردنی زەوی فەرمانبەران دیاریکرا

وادەی تاپۆکردنی زەوی فەرمانبەران دیاریکرا
کورتە

کەمتر لە ساڵێکە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دا دابەش دەکرێت

کەمتر لە ساڵێکە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دا دابەش دەکرێت، بڕیارە لە ساڵی داهاتوودا تاپۆکردنی زەوییەکان دەستپێبکات.

 

ئەمڕۆ دووشەممە کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لە ئێستادا ڕێکارییەکانی تاپۆکردنی زەوی فەرمانبەران دەستیپێکردووە و لە ساڵی 2026 دا بەشێکی زۆری زەوییەکان تاپۆ دەکرێن.

 

بەگووتەی کارزان هادی، هەموو هەوڵێک دەدەن بەزووترین کات ڕێکارییەکان تەواو بکەن و سەرەتا ئەو زەوییانە تاپۆ دەکرێن کە وەجبەی یەکەمینی دابەشکردنەکە بوون.

 

ڕۆژی 27ـی 3ـی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دابەشکردنی زەویی بەسەر ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانە دا کە سوودمەند نەبوون.

22 کانونی یەکەم 2025 19:51
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026