پایتەخت

هۆکاری پچڕانی کارەبا ئاشکراکرا

هۆکاری پچڕانی کارەبا ئاشکراکرا
کورتە

ڕۆژانە ماوەی چەند کاتژمێرێک کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی دەکوژێتەوە

لە ژمارەیەک شار و شارۆچکەی هەرێمی کوردستان بەشێوەی کاتی ڕۆژانە ماوەی چەند کاتژمێرێک کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی دەکوژێتەوە، پایتەخت میدیا هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.

 

ئەمڕۆ دووشەممە ئەردەلان دۆسکی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی کارەبا بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لە چەند گەڕەکێک بە دیاریکراوی بەهۆی کێشەی تەکنیکی و کارکردن لە فیدەرەکان کارەبا دەپچڕێت، هۆکاری پچڕانەکە لە پێناو سەلامەتی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەبایە تا بتوانن کێشەکان چارەسەر بکەن.

 

ئەردەلان دۆسکی دڵنیایی بە هاووڵاتییان دەدات، هیچ کێشەیەکی کوژاندنەوەی کارەبا نییە و ئەوەی هەیە تەنیا کێشەی تەکنیکییە و حاڵەتەکان ئاسایین.

 

مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی ڕووناکی بە مەبەستی گەیاندنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرجەم ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان، تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 ڕاگەیاند.

22 کانونی یەکەم 2025 17:41
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026