پایتەخت

بەڕێوەبەری فەرمانگەیەک بە دەستی کوڕەکەی کوژرا

بەڕێوەبەری فەرمانگەیەک بە دەستی کوڕەکەی کوژرا
کورتە

لە قەزایەکی عێراق کوڕێکی تووشبووی نەخۆشی دەروونی باوکی خۆی کوشت

بەڕێوەبەری فەرمانگەی سەرچاوە ئاوییەکانی قەزای میقدادیە بە دەستی کوڕە نەخۆشەکەی کوژرا.

پێگەی دەنگی عێراق بڵاویکردەوە، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە قەزای میقدادیە دوێنێ ئێوارە ڕایگەیاندووە، ئەندازیار هاشم زینی تەمیمی، بەڕێوەبەری پێشووی سەرچاوە ئاوییەکانی دیالە و بەڕێوەبەری ئێستای قەزای میقدادیە، بە دەستی کوڕەکەی خۆی کوژرا.

سەرچاوە ئەمنییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە کوڕەکەی هاشم زینی تەمیمی نەخۆشی دەروونی هەیە، گوومان دەکرێت هەر ئەمەش بووبێتە هۆکاری تەقە کردن لە باوکی.

راستەوخۆ دوای ڕووداوەکە، دەزگا ئەمنییەکان دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوە لە بارودۆخەکە و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی و کوڕەکەیان دەستگیر کردووە.

22 کانونی یەکەم 2025 12:05
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026