كاره‌بای 24 كاتژمێری گه‌یشته ئیداره‌ی گه‌رمیان
لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێ پڕؤژەی ڕووناکی دەگاتە ئیداره‌ی گه‌رمیان
وا بڕیاره له سه‌ره‌تای ساڵی نوێ تیمه‌كانی پڕۆژه‌ی ڕووناكی به ئامانجی دابینكردنی كاره‌بای 24 كاتژمێری سه‌ردانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان بكه‌ن و ڕووناكی بكه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای گه‌رمیان ڕایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای ساڵی 2026 كار بۆ جێبه‌جێكردن و دابینكردنی كاره‌بای 24 كاتژمێری بۆ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان ده‌كرێت و پلانی ئه‌وه داندراوه كه 90 هه‌زار هاوبه‌ش ببنه خاوه‌ن كاره‌بای 24 كاتژمێری و ماڵه‌كانیان ڕووناك بكرێته‌وه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، سوودی سه‌ره‌كی ئه‌م پڕۆژه‌یه بۆ هاووڵاتییانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمییان بریتییه له‌وه‌ی به نرخێكی كه‌م و پاره‌یه‌كی كه‌م ده‌بنه خاوه‌ن كاره‌بای 24 كاتژمێری و پاره‌یه‌كی كه‌متر به‌راورد به نرخی كاره‌بای نیشتیمانی و مۆلیده ده‌ده‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پڕۆژه‌ی ڕووناكی یه‌كێكه له پڕۆژه هه‌ره ستراتیژی و بێ وێنه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كار بۆ ئه‌وه ده‌كات، تا كۆتایی ساڵی 2026 ته‌واوی ناوچه جیاوازه‌كانی سنووری هه‌رێمی كوردستان به كاره‌بای 24 كاتژمێری ڕووناك بكاته‌وه.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند بە مەبەستی گەیاندنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرجەم ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026، لە ئایاریش، ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ بڕیاری پەسەندکردنی پڕۆژەکەی دەرکرد.