نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی مێژوویی تۆمار کرد
بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیەکی گەورەی تۆمار کرد گەیشتە ئاستێکی نوێی مێژوویی.
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوەی و ئەمڕۆ دووبارە ریکۆردێکی مێژووی نوێێ شکاند.
ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕە ئابوورییەکانی جیهان، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە سەرووی 4 هەزار و 400 دۆلار، ئەوەش بەرزترین ئاستە لە مێژووی ئەو مادە گرانبەهایەدا تۆمارکرابێت.
یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی بەرزبوونەوەی بەردەوامی کانزای زێڕ، دەگەڕێتەوە بۆ کێشە جیۆسیاسییەکان، ناکۆکییە بازرگانییەکان، کڕینی زێڕ لەلایەن بانکە ناوەندییەکان و چاوەڕوانییەکان بۆ کەمکردنەوەی سوودی بانکی لە ساڵی داهاتوودا.
پێشووتر لە 20-10-2025 نرخی ئۆنسەیەک گەیشتە 4,381 دۆلار، ئەوە دوایین پێوانەشکاندنی زێڕ بوو، هاوکات تاوەکو ئێستا زێڕ لە ئەم ساڵدا بەڕێژەی 67% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەمشێوەیەیە:
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 753 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 878 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 1003،000 هەزار دینار