هەر کەسێک خۆی لە هەژماری من تۆمار نەکات مووچەکەی ڕادەگیرێت
وەزارەتی کاروباری شەهیدان وئەنفالکراوان هۆشداری دەدات
وەزارەتی دارایی و ئابووری بڕیاریداوە، لە دوای سەری ساڵی نوێوە هەر مووچەخۆرێک خۆی لە هەژماری من تۆمار نەکات ئەوا مووچەکەی ڕادەگیرێت، لەمبارەیەوە وەزارەتی کاروباری شەهیدان وئەنفالکراوان هۆشداری دەدات.
لە نووسراوێکی وەزارەتی کاروباری شەهیدان وئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان هاتووە، لە درێژەی پڕۆژەی بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی هەژماری من کە ماوەی 2 ساڵە دەستی پێکردووە لە قۆناغی کۆتاییدایە، سەرجەم کەس و کاری شەهیدان، ئەنفالکراوان، بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی و زیندانیانی سیاسی بەزووترین کات خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن.
بەگوێرەی نووسراوەکەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان وئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان، لە ساڵی داهاتوو مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەنیا لە ڕێگەی هەژمارەی منەوە خەرج دەکرێت.