پایتەخت

5 کەس لەسەر ڕووداوی شەڕی 2 بنەماڵەکەی گەرمیان دەستگیرکراون

5 کەس لەسەر ڕووداوی شەڕی 2 بنەماڵەکەی گەرمیان دەستگیرکراون
کورتە

لەسەر ڕووداوی شەڕی 2 بنەماڵەکەی گوندی خاڵەبەگ تاوەکو ئێستا 5 کەس دەستگیرکراون

لەسەر ڕووداوی شەڕی 2 بنەماڵەکەی گوندی خاڵەبەگ تاوەکو ئێستا 5 کەس دەستگیرکراون، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان جەخت لەوەدەکاتەوە، هیچ کەسێک لەسەر ئەم ڕووداوە سکاڵای تۆمار نەکردووە.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە رائید سەربەرز عومەر، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، تاوەکو ئێستا لەسەر رووداوەکەی گوندی خاڵەبەگ لە ئیدارەی گەرمیان 5 کەس دەستگیرکراون و 2 لەوانە خۆیان ڕادەستکردووە بەگووتەی خۆیان بەشێک نەبوون لەم شەڕە، هاوکات ئەم 5 کەس بەتەنیا تۆمەتبار نین و کەسی دیکەش تۆمەتبارن.

 

بەگووتەی رائید سەربەرز عومەر، دڵنیا نەبوونەوە کێ بکەری سەرەکی کوژرانی ئەم 4 کەسەن، تا ئێستا هیچ کەسێکیش لەسەر رووداوەکە سکاڵای تۆمار نەکردووە.

 

بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕوونیکردەوە، بەگووتەی نوێنەری دادگە هیچ کەیسێک لەسەر کێشەی زەوی و زاری ئەم دوو بنەماڵەیە لە نێو دادگە نەبووە.

 

رائید سەربەرز عومەر ئاماژەی بەوەدەدات، 7 کەسەی لە ڕووداوەکە بریندارن ڕەوانەی سلێمانی کراون و هەم دەتوانن سکاڵا تۆمار بکەن هەمیش دەبنە تۆمەتبار.

 

لە ئێوارەی هەینی لەسەر کێشەی زەوی و زار شەڕ لە نێوان 2 بنەماڵە لە گوندی خاڵەبەگ سەربە قەزای ڕزگاری لە ئیدارەی گەرمیان ڕوویدا، لە ئەمجامدا 3 برا و ئامۆزەیەکیان کوژران و 7 کەسی دیکەش برینداربوون.

21 کانونی یەکەم 2025 19:56
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026