وەزارەتی ناوخۆ: ئۆتۆمبێلی بڕاوە و ژێرئاوکەوتوو و سوتاو تۆمار ناكرێت
له‌ژێر رۆشنایی ڕێنمایی یه‌كسختنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ڕێگە بە تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی بڕاوە و ژێرئاوکەوتوو و سوتاو نادەن
وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاگاداری سه‌رجه‌م خاوه‌ن پێشانگه و فرۆشیارانی ئۆتۆمبێل ده‌كاته‌وه، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا و ئه‌وانه‌ی كه بڕاونه‌ته‌وه و ژێرئاوكه‌وتوون و سوتاون تۆمار ناكرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه د. سامی جەلال، ڕاوێژکاری یاسایی وەزارەتی ناوخۆ رایگه‌یاند، له‌ژێر رۆشنایی ڕێنمایی یه‌كسختنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ڕیگه به‌هیچ ئۆتۆمبێلێكی بڕاوه و ژێرئاوكه‌وتوو و سوتاو و هیچ جۆره ئۆتۆمبێلێكی بێ سه‌ره‌تا نادرێت، تا هاورده‌بكرێن و تۆمار بكرێن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش ئه‌م كاره دژی یاسایه و ڕێككاری پێویست له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه دژی ئه‌م بابه‌ته ده‌گیرێته‌به‌ر.
ئه‌و ڕاوێژكاره یاساییه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، ڕێككاری پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر تا ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێلانه هاورده نه‌كرێت و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا له ته‌واوی ده‌روازه و به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتووچۆ توانیومانه ئامێری سكانه‌ری پێشكه‌وتوو بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و كردنی به ئه‌لیكترۆنی دابندرێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، جگه له هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تاكان و بڕاوه و سوتاو و ژێرئاوكه‌وتووه‌كان، هاوردەکردنی ماتۆڕسکیلیش له ده‌روازه‌كان قه‌ده‌غه‌كراوه و بریاره‌كه تا 4 ساڵی دیكه كاری پێده‌كرێت.