یه‌كێتی له‌سه‌ر په‌لاماردانی میران به‌كر ڕوونكردنه‌وه ده‌دات
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ڕایگه‌یاند، میران به‌كر له‌ژێر كاریگه‌ری مادده كحولییه‌كاندا په‌لاماری پاسه‌وانه‌كانی ئێمه‌ی داوه
دوای ئه‌وه‌ی سكرتێری ڕۆژنامه‌وانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری یه‌كێتی هێرشی كرایه سه‌ر و به‌توندی ئه‌شكه‌نجه درا، باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له هه‌ولێر هاته ده‌نگ و وه‌ڵامی ئه‌م بابه‌ته‌ی دایه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له هه‌ولێر بلاویكرده‌وه، میران به‌كر عه‌بدولره‌حمان نه‌رفێندراوه، به‌ڵكو ئه‌م به‌ڕێزه له‌كاتژمێر 12: 30 خوله‌كی شه‌و له‌ژێر كاریگه‌ری مادده كحولییه‌كاندا هاتووه‌ته ته‌نیشت كۆڵانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و سوكایه‌تی به ئۆتۆمبێلێك كردووه و دواتر پاسه‌وانانی باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئاگاداری‌یان كردووه‌ته‌وه، كه شوێنه‌كه جێبهێڵێت به‌لام ئه‌و سوكایه‌تی به پاسه‌وانه‌كان كردووه و هاتووه‌ته خواره‌وه و په‌لاماری داون.
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له هه‌ولێر باس له‌وه‌ش ده‌كات، دوای ئه‌م گفتوگۆ و ڕووداوه مه‌فره‌زه‌ی ده‌وریه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی میران به‌كرییان بردووه‌ته ژووری ئه‌فسه‌ری به‌رپرس و دواتر ئێمه دڵنیابووینه‌ته‌وه له‌وه‌ی كه میران به‌كر له‌ژێر كاریگه‌ری مادده كحولییه‌كاندایه و ناسنامه‌كه‌یشمان بۆ ده‌ركه‌وتووه و ئه‌وییش داوای لێبووردنی كردووه و به‌ڕێزه‌وه له كاتژمێر 1:00ی شه‌و به‌ڕێكراوه و باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی جێهێشتووه.
له كۆتاییدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، به‌ڵگه‌ی ڤیدیۆیی و شاهێدمان له‌سه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌یه هه‌یه و ڕێككاری یاسایی له دژی ده‌گرینه به‌ر و ته‌واوی قسه‌كانیشی ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌ره‌به‌بانی ئه‌مڕۆ میران به‌كر، سكرتێری رۆژنامه‌وانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له په‌ره‌ی فه‌رمی خۆی له فه‌یسبووك ڕایگه‌یاند، دوێنێ شه‌و لەلایەن هێزی پاراستنی مەکتەب سیاسی یەکێتی هەولێر ڕفێندرام و تورەگە کرایە سەرم و بە بۆکس لێیاندام و بۆ ماوه‌ی 6 كاتژمێر له‌لایان مامه‌وه، سەرەتا لە نزیك باڵەخانەی مەکتەب سیاسی یەکێتی کە بە کۆشکی سپی ناسراوە، چوومه دووکانێك تا شت بکڕم، دواتر هێزیکی یەکێتی کە ئەرکی پاراستنی مەکتەب سیاسی یەکێتییە لە هەولێر، هێرشیان کرده سه‌رم و تورەگەیان لەسەرم ناوە، نەمزانی منیان بردە کوێ و بەردەوام جوێنیان پێدام و لێیاندام و سووکایەتیان پێدەکردم، دواتریش لە شوێنێکی دوور منیان فڕێ‌دا.