پایتەخت

وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی هێرشکردنە سەر میران بەکر هاتە دەنگ

وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی هێرشکردنە سەر میران بەکر هاتە دەنگ
کورتە

وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەندراوێکی بەپەلەی لەسەر ڕفاندنی میران بەکر بڵاوکردەوە و سەرکۆنەی بکەرانی هێرشەکە دەکەن

وەزارەتی پێشمەرگە لە بارەی هێرشکردنە سەر میران بەکر هاتە دەنگ و لێژنەیەکی لێکۆڵینەوەیان پێکهێنا.

ئەمڕۆ شەممە  نووسینگەی ڕۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە لەسەر ڕفاندنی میران بەکر ڕایگەیاند، بە تووندی ئەو ڕووداوە نەخوازراوە ئیدانە دەکەین کە ڕووبەڕووی کارمەندێکی وەزارەت بووەتەوە، دەستبەجێ وەزارەت لێژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکهێناوە بۆ بەدواداچوون و ڕوونکردنەوەی وردەکارییەکانی ئەم ڕووداوە.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەی نووسینگەی ڕۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە هاتووە، بۆ ئاگاداری ڕای گشتی، ڕوونی دەکەینەوە کە بەڕێز میران بەکر ماوەی دوو ساڵە پۆستی سکرتێری ڕۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگەی جێهێشتووە و ئێستا ئەو بەرپرسیاریەتیەی نییە.

ئەمە لە کاتێدایە دوێنێ شەو میران بەکر، سکرتێری ڕۆژنامەوانیی وەزیری پێشمەرگە لە هەولێر لەلایەن هێزێکی یەکێتی بۆ ماوەی 6 کاتژمێر ڕفێندرا و ئەشکەنجەدرا، بە گووتی ناوبراو کە بۆ پایتەخت میدیا قسەی کردووە، پەردەی گوێی تەقییوە و ئێسکی دەورووبەری چاوی شکاوە.

20 کانونی یەکەم 2025 14:08
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026