پایتەخت

میران بەکر: هێزێکی یەکێتی منیان ڕفاند و لێیان دام

میران بەکر: هێزێکی یەکێتی منیان ڕفاند و لێیان دام
کورتە

هێزیکی یەکێتی کە ئەرکی پاراستنی مەکتەب سیاسی یەکێتییە لە هەولێر میرانی بەکری ڕۆژنامەنووسی ڕفاند

 بە هۆکارێکی نادیار میران بەکر لەلایەن هێزێکی یەکێتی لە هەولێر ڕفێندرا و دواتر لە شوێنێكی نادیار و دوور فڕێدراوە.

 میران بەکر، ڕۆژنامەنووسی یەکێتی و سکرتێری پێشووی ڕۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند: "لەلایەن هێزی پاراستنی مەکتەب سیاسی یەکێتی هەولێر ڕفێندرام و تورەگە کرایە سەرم و بە بۆکس لێیاندام."

بەگوێرەی قسەکانی ناوبراو، ڕووداوەکە بەم شێوەیە بووە، سەرەتا لە نزیك باڵەخانەی مەکتەب سیاسی یەکێتی کە بە کۆشکی سپی ناسراوە، لایداوەتە دووکانێك تا شت بکڕێت، دواتر هێزیکی یەکێتی کە ئەرکی پاراستنی مەکتەب سیاسی یەکێتییە لە هەولێر، هێرشیان کردووەتە سەری و تورەگەیان لەسەری ناوە.

میران بەکر گووتیشی: "دواتر بۆ ماوەی 6 کاتژمێر ڕفێندرا و گووتی: "نەمزانی منیان بردە کوێ و بەردەوام جوێنیان پێدام و لێیاندام و سووکایەتیان پێدەکردم، دواتریش لە شوێنێکی دوور منیان فڕێدا"

تا ئێستا هۆکاری ڕفاند و لێدانی میران بەکر لەلایەن هێزی یەکێتییەوە ئاشكرا نەبووە و ناوبراو خۆیشی هۆکارەکەی نازانێت.


20 کانونی یەکەم 2025 09:35
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026