بارەگای بارزانی: سوپاس بۆ ئەو کەسانەی یارمەتی زیان لێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵیان دا
بارەگای بارزانی، سوپاسی هەموو ئەوانە دەکات کە یارمەتییان گەیاندووەتە زیان لێکەوتووانی لافاوەکە
بارەگای بارزانی سوپاسی ئەو کەسانە دەکات، کە یارمەتییان گەیاندووەتە زیان لێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و بە نموونەی بەرز وەسفیان دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، دوابەدوای بارینی بارانێکی زۆر و ڕوودانی لافاو لە سنووری چەمچەماڵ، ڕێکخراوەکان، خەڵکی کوردستان و ناوچە جیاوازەکانی کوردستان بەشێوەیەکی بەرفراوان یارمەتیی لێقەوماو و زیانلێکەوتووانی ئەو ڕووداوەیان دا.
بارەگای بارزانی، سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەن کە یارمەتییان گەیاندووەتە زیان لێکەوتووانی لافاوەکە، بە نموونەیەکی بەرزی هاوسۆزی، هاودەنگیی نەتەوەیی و نیشتیمانیی وەسف دەکات.