پایتەخت

نەوت بەسەر چەمچەماڵییەکان دابەش دەکرێت

نەوت بەسەر چەمچەماڵییەکان دابەش دەکرێت
کورتە

لە گەڕەکەکانی چەمچەماڵ نەوت بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەکرێت

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییانی سنووری قەزای چەمچەماڵ دابەش دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە یەکەی سوتەمەنیی چەمچەماڵ لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند، لە گەڕەکەکانی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ، ناحیەی شۆڕش، تەکیە، ئاغجەلەر و سەنگاو نەوت دابەش دەکرێت، کە بڕەکەی 200 لیترە و نرخەکەی بە 104 هەزار دینارە و بە پێوەری زیرەک دەپێورێت.

یەکەی سوتەمەنیی چەمچەماڵ باس لەوە دەکات، ئەو هاووڵاتییانەی کارتی زیرەکی نەوتیان نوێکردوەتەوە دەتوانن نەوتەکە وەربگرن، هاوکات ئەوانەی کارتیان نوێ نەکردووەتەوە بۆ ئێستا ناتوانن نەوت وەربگرن و دەتوانن پاش نوێکردنەوەی کارتەکانیان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نەوت وەربگرن.

18 کانونی یەکەم 2025 16:31
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026