بڕیاری لێخۆشبوون دەرچوو
وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری لێخۆشبوونی سزای گرێبەستی ئەلیکترۆنی دەرکرد
وەزارەتی ناوخۆ لە پێناو هاوکاریکردنی هاووڵاتییان و شۆفێران بڕیاری لێخۆشبوونی سزای گرێبەستی ئەلیکترۆنی دەرکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی ناوخۆ لە نووسراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، بەمەبەستی هاوکاریکردنی ئەو هاووڵاتییانەی بەهەر هۆکارێک نەیانتوانیوە لەکاتی خۆی و لەماوەی 60 ڕۆژدا ئوتومبێلەکانیان تۆمار بکەن یان گواستنەوەی خاوەنداریتیان واتە (بەناوکردن) بۆ ئەنجام بدەن رەزامەندی هەیە بە لێخۆشبوون لەسزای دواکەوتن ببەخشرێن تاوەکو بەرواری 31ـی 12ـی 2025.
گرێبەستی ئەلکترۆنی گرێبەستێکی باوەڕپێکراوە، ماوەی 60 ڕۆژە بۆئوتومبێلی بەکارهاتوو یان بەکارنەهاتووی تۆمارنەکراو دیاریکراوە، دەبێت لەو ماوەیەدا کارەکانی تۆمارکردن یان گۆڕینی مولکیەت ئەنجام بدرێت.