ڕێگری لە هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان دەکرێت
لە ڕۆژی ئاڵای کوردستان، هێزەئەمنییەکانی کەرکووک ڕێگری لە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان دەکەن
گەنجانی کورد لە کەرکووک دەیانەوێت ئاڵای کوردستان لە پەیکەری پێشمەرگە هەڵبکەن و بەم هۆیەوە هێزێکی ئەمنی زۆر ڕەوانەی شوێنەکەکراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە گەنجانی کورد لە بەردەم پەیکەری پێشمەرگە لە شاری کەرکووک بە مەبەستی هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان گردبوونەوە و بەم هۆیەوە هێزێکی ئەمنی زۆری شارەکە لە بەردەم پەیکەری پێشمەرگە بڵاوەی پێکراوە، ڕێگری لە گەنجانی کورد دەکەن.
لە ڕۆژی 17ـی 12 لەسەرجەم دامودەزگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان و قوتابخانەکان ئاڵای کوردستان بەرز دەکرێتەوە.