پۆلیسی هەولێر: تەرمە دۆزراوەکەی هەولێر کرێکارێکی تەمەن 56 ساڵە
پۆلیسی هەولێر لەسەر گیان لەدەستدانی کرێکارێک لە باڵەخانەیەکی هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات
پۆلیسی هەولێر لەسەر گیان لەدەستدانی کرێکارێک لە باڵەخانەیەکی هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت: "لە نهۆمی سێیەم کەوتووەتەوە خوارەوە".
ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ زانیارییان پێگەیشت لە بوونی حاڵاتیێکی گیان لە دەستدان لە یەکێک لە باڵەخانەکانی سنووری شاری هەولێرله نزيك گوندى رەشکین نزیک شەقامی خێرای 120 مەتری شارى هەولێر، مەفرەزەکانی پۆليس دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بە لێکۆلینەوە کرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر باس لەوەدەکات، دەرکەوت پیاوێک بەناوی (ع.خ.ع) تەمەن 56 ساڵان کە کرێکار بووە لەهەمان باڵەخانە لەکاتی کارکردن لە نهۆمی سێيەم کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەست داوە، بۆیە تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری هەولێر کرا لێکۆلینەوەش بەردەوامە لە ڕووداوەکە.