پایتەخت

کاروان میراودەلی: تیمەکان پێش دۆزینەوەی تەرمی ئاڤێستا لە هەمان شوێن بوون

کاروان میراودەلی: تیمەکان پێش دۆزینەوەی تەرمی ئاڤێستا لە هەمان شوێن بوون
کورتە

تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆران چەند ڕۆژێک پێش دۆزینەوەی تەرمی ئاڤێستا لەهەمان شوێن گەڕاون بەدواییدا

 
تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆران چەند ڕۆژێک پێش دۆزینەوەی تەرمی ئاڤێستا لەهەمان شوێن گەڕاون بەدواییدا، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی مانەوەی تەرمەکە بە جلوبەرگەکانی بە "موعجیزە" وەسف دەکات.

 

ئەمڕۆ سێشەممە کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، دوای زیاتر لە 8 مانگ گەڕان بەدوای تەرمی ئاڤێستا ڕۆژی یەکشەممە لە گوندی ئەستریان لەسەر زێی گەورە ئاگادار کرانەوە لە دۆزینەوەی تەرمێک، بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکانیان ئەم تەرمە 3 بۆ 4 ڕۆژ بووە کەوتووەتە ئەم شوێنەی کە لێی دۆزراوەتەوە.

 

لە ڕۆژی 5ـی 4ـی 2025، ئاڤێستا یوسف بەرزنجی تەمەن 27 ساڵان، لە کاتی گەشتی بەهارەدا کەوتە نێو ڕووباری تەنگاتوور لە قەزای مێرگەسۆرو خنکا.

 

بەگووتەی کاروان میراودەلی، مانەوەی جلوبەرگ، پێڵاو و ملوانکەی تەرمی ئاڤێستا دوای 8 مانگ موعجیزەیە و بە بڕوای ئەوان تەرمەکە لە شوێنێک گیری خواردووە بۆیە بەم شێوەیە ماوەتەوە. 

 

تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆران لەدوای خنکانی ئاڤێستا یوسف بۆ ماوەی 3 مانگ بەدوای تەرمەکە گەڕان.

 

بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران جەخت لەوەدەکاتەوە، لە شوێنی خنکانی ئاڤێستا بەدرێژایی 108 کیلۆمەتر تاوەکو قەزای خەبات تیمەکانیان گەڕاون، تەنانەت تیمی قەندیل چەندین جار گەڕانی لەم شوێنە کردووە.

 

دوای 8 مانگ و 9 ڕۆژ ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە تەرمی ئاڤێستا یوسف لە گوندی ئەستریان لەسەر زێی گەورە لەلایەن 2 گەنجی ماسیگرەوە دۆزرایەوە و لە دەڤەری بارزان بەخاک سپێردرا.

16 کانونی یەکەم 2025 19:45
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026