بۆ ڕێگریكردن له سووتاندنی قورئان عێراق داوایه‌ك له یونسكۆ ده‌كات
له‌پێناو كۆتایی هاتنی دیارده‌ی سووتاندنی قورئانی پیرۆز، عێراق داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی یونسكۆ ده‌كات
له‌پێناو كۆتایی هاتنی دیارده‌ی سووتاندنی قورئانی پیرۆز، عێراق داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی یونسكۆ ده‌كات و ده‌یه‌وێت حكومه‌ته‌كانی جیهانیش داواكه‌ی جێبه‌جێ بكه‌ن.
ئه‌سعه‌د توركی سواری، نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی عێراق له به‌شی زانستی، ڕۆشنبیری و په‌روه‌رده‌یی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له پاریس ڕایگه‌یاند، داوامان له یونسكۆ كردووه قورئانی پیرۆز بخاته یادەوەری تۆماری جیهان، تا چیدیكه له وڵاتانی جیهان ڕێگه به سووتاندنی قورئانی پیرۆز نه‌درێت و كۆتایی به‌م دیارده‌یه بهێندرێت.
ناوبراو ڕوونیشیكرده‌وه، به‌شێك حكومه‌ته‌كانی جیهان ڕێگه‌خۆشكه‌ری سووتاندنی قورئانی پیرۆزن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته ئاڵنگاری بۆ وڵاته ئیسلامییه‌كان و زۆرینه موسڵمانه‌كان و له شه‌قامی ڕای گشتیدا ژاوه ژاو دروست ده‌كات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، نوێنه‌ره هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی عێراق له یونسكۆ ئه‌م داواكارییه‌ی به هاوشانی داواكارییه‌كی دیكه له‌كاتی به‌رێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی گرووپی باڵیۆزی وڵاتانی ئیسلامی له یونسكۆ پێشكه‌ش كردووه.