وەزارەتی خوێندنی باڵا: لێخۆشبوون لە کرێی خوێندنی قوتابییان بە کارێکی گەورە نازانین
د. ئارام محەممەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەبارەی لێخۆشبوون لە کرێی خوێندنی قوتابییان دەڵێت: بە کارێکی گەورەی نازانین
دوابەدوای لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ، وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا بە لێخۆشبوون لە کرێی خوێندنی پارالێلی زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان و دەڵێت: "هیچ کارێکی گەورە نییە".
ئەمڕۆ سێشەممە د. ئارام محەممەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، قوتابییانی چەمچەماڵ لە کرێی خوێندنی پارالێلی زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان بۆ ئەمساڵ دەبەخشرێن و ئەو کارەش ئەرکە و هیچ بە کارێکی گەورەی نازانن.
بەگووتەی د. ئارام محەممەد، ئێستا کاتی بەخشینە و پێویستە هەمووان ئەرکی نیشتمانیی خۆیان جێبەجێ بکەن و لەگەڵ زیانلێکەوتووانی کارەساتەکە بوەستن.
وەزیری خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەکرد، بە شێوەیەکی گشتی زانکۆ ناحکومییەکان ئەمساڵ %20 داشکانیان کردووە بۆ قوتابییان بەر لە کارەساتەکەش.