پارەی هاوکاری بۆ خەڵکە یان نووسینگەی قوباد تاڵەبانی؟!
مامۆستایه‌كی زانكۆ ورده‌كاریی ڕاده‌ستكردنی پاره‌ی لێقه‌وماوانی به قوباد تاڵه‌بانی ئاشكرا كرد
وتار؛ عەلی رەسووڵ، مامۆستای زانکۆ و توێژەر
"ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ زه‌ره‌رمه‌ندانی لافاوه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ كۆكرایه‌وه، چۆن ڕاده‌ستی نووسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی كرا و چۆن دابەش دەکرێت!"
له ڕووداوه تراژیدییه‌كه‌ی سنووری چه‌مچه‌ماڵ، كه به‌هۆی لافاوه‌وه هه‌زاران كه‌س بێ ماڵ و په‌ناگه مانه‌وه و سه‌دان كه‌س ئۆتۆمبێله‌كانییان ئاو بردی و كاره‌ساته‌كه وایكرد دڵته‌نگی و نیگه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دابپۆشێت، هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری و كۆمه‌ک بۆ لێقه‌وماوان ده‌ستی پێكرد، لە ژێر ئەم هەڵمەتە ملیۆنان دینار خەریکە دیارنامێنێت.
له‌ڕێگه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ت و كه‌مپه‌ینانه كه له‌لایه‌ن به‌شێك له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و ڕێكخراوه‌كان ئه‌نجامده‌درا، به ملیاران دۆلار بۆ زه‌ره‌رمه‌ندان و لێقه‌وماوانی لافاوه‌كه كۆكرایه‌وه، به‌ڵام تائێستا جگەلە کەمپەینی کەناڵی ئاڤا میدیا نەبێت، پارەی هەڵمەتەکانی دیکە نه‌دراوه‌ته لێقه‌وماوانی چه‌مچه‌ماڵ و ڕاده‌ستی نووسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی كراوه، ئەمەش نیگەرانییەکی قووڵی دروستکردووە و خەڵکی ئەو سنوورە دەڵێت: تەواو پارەکە وەکو داهاتی ئەو دەڤەرە چوو و کەس سوودی لێ نابینێت.
ئێستا ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی پاره‌ی هاوكاری لێقه‌وماوان نیگه‌رانییه‌كی قووڵی لای ته‌واوی هاووڵاتییانی سنووری چه‌مچه‌ماڵ، ته‌كیه، ڕزگاری و شۆڕش دروست كردووه و گومان ده‌كه‌ن، کە ئەو لێژنەیەی قوباد تاڵه‌بانی پێکی هێناوە، بە دڵی خۆیان تەخشان و پەخشان بە پارەکە بکەن، چونکە چەند رۆژێک پێش ئێستا هەمان لێژنە بە خەڵکیان گوتبوو؛ “ئەگەر یەکێتی نەبن، یەک دیناری قەرەبووتان پێ‌نادرێت.”
بەپێی زانیارییەکان، لە ژێر فشاردا چەندین کەسایەتی و سەرمایەداری دیاری کوردستان، کە زۆرینەیان خەڵکی سلێمانین ناچار کراون کە پارە بۆ زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ دابین بکەن و لە بەرنامەیەکی تایبەتی کەناڵێک، بێنە سەر شاشە و بڵێن پارە دەبەخشینەوە.
سەرچاوەیەکی تایبەت باس لەوە دەکات، نووسینگەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ چەندین رێکخراو و کەناڵ رێکەوتووە، کە دەبێت تەواو ئەو پارەیەی کۆ دەکرێتەوە، ڕادەستی قەباد تاڵەبانی بکرێت و دواتر ئەوانە خۆیان دەزانن چی لەم پارەیە دەکەن و بەکێی دەدەن و بەکێی نادەن.
لە ناو ئه‌و هه‌موو ئاڵۆزییەدا، دیارده‌یه‌كی نوێ و بوێرییه‌كی گه‌وره ده‌بیندرێت، ئه‌ویش كه‌مپه‌ینه كاریگه‌ر و بێ وێنه‌كه‌ی ئاڤا میدیایه، ئه‌وانه له‌ڕێگه‌ی ستافێكی تۆكمه و لێزان هاوكارییه‌كی یه‌كجار زۆر و بێ وێنه‌یان بۆ لێقه‌وماوان كۆكرده‌وه و ڕاسته‌وخۆش، هەر خۆیان به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و سنووره‌دا دابه‌شییان كرد.
لە هەمان کاتدا، کەناڵی رووداو چەندین ملیار دیناری کۆکردەوە و لە جیای ڕادەستکردنی بە رێکخراوێکی شارەزا و لێزانی وەکو رێکخراوی خێرخوازی بارزانی یان دابەشکردنی راستەوخۆ لە لایەن تیمەکانی خۆیان وەکو کەناڵی ئاڤا میدیا، تەواوی پارەکەی ڕادەستی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی کرد و خزمەتێکی بێوێنەیان بە قوباد تاڵەبانی کرد.