پایتەخت

د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی،: بە 250 دینار هاوکاری چەمچەماڵ بکرێت خێرێکی گەورەیە

د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی،: بە 250 دینار هاوکاری چەمچەماڵ بکرێت خێرێکی گەورەیە
کورتە

یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلام پەیامێکی هاوسۆزی لە ڕێگەی پایتەخت میدیاوە بڵاو دەکاتەوە

لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان کەمپینی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری قەزای چەمچەماڵ دەستیپێکردووە، یەکێتیی زانایان ئایینی ئیسلام پەیامێکی هاوسۆزی لە ڕێگەی پایتەخت میدیاوە بڵاو دەکاتەوە.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، گوتەبێژی یەکێتیی زانایان ئایینی ئیسلامی کوردستان بە پایتەخت میدیای راگەیاند، بەخۆشحاڵییەوە لە هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی جیاواز هەڵمەتێکی زۆر باش بۆ هاوکاریکردنی خەڵکی چەمچەماڵ، تەکیە و شۆڕش ڕاگەیەندراوە، بە لای ئەوانەوە هەڵمەتەکان هەڵوێستێکی ئاینیی و مرۆڤایەتی گەورەیە بەچاوی ڕێزەوە لەو هەڵوێستەی خەڵکی کوردستان بەتایبەتی شاری هەولێر دەڕوانن. 

 

بەگووتەی د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، ئەم هەنگاوە هاوکارییە هەنگاوێکی گەورە و دڵخۆشکەرە لەهەمان کاتدا ئەركێکی ئاینیی و مرۆییە کە خەڵک ئەنجامی دەدات، چونکە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووان ئەرکێکی پیرۆزە و یەکێکە لە مەبەستە باڵاکانی شەریعەتی ئیسلام.

 

گوتەبێژی یەکێتیی زانایان ئایینی ئیسلام داوایەک ئاڕاستەی هاووڵاتییان دەکات، تا دەتوانن بەگوێرەی توانا هاوکاری زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ بکەن، هەر کەس ئەگەر بە 250 دینار بەشداری بکات خێرێکی گەورەیە، چونکە بەخشین ئەگەر کەمیش بێت باشتر لەوەی مرۆڤ هیچ نەبەخشێت.

15 کانونی یەکەم 2025 22:18
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026