باران و به‌فر به‌ڕێوه‌یه
پێشبینی کەشوهەوای چەند ڕۆژی داهاتوو بڵاوکرایەوە و تێیدا هاتووە کە باران و بەفر دەبارێت
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان هۆشداری له دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما ده‌دات و گه‌یشتنی شه‌پۆلێكی نوێی به‌فر و باران و سه‌رما ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كه‌شی ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەکاتەکانی درەنگ ئاسمان بەرەو هەوری تەواو دەگۆڕێت بەتایبەتی لەناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێم (پارێزگای دهۆک) لەگەڵ دەست پێ کردنی نمە بارانی کەم لەناوچە سنووریەکانی رۆژئاوا.
سه‌باره‌ت به سبه‌ی سێشه‌ممه نووسیویه‌تی، كه‌شی ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران لەکاتەکانی بەیانی لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگای دهۆک و پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچە شاخاوییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و پارێزگای هەولێر، لەگەڵ ئەگەری نمە بارانێکی کەم لەسەنتەری شاری هەولێر، هەروەها بەفر لەزۆربەی ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبارێت بەتایبەتی لە ناوچە سنوورییەکان، پاشان بۆ کاتەکانی درەنگانی شەو کەش سەقامگیر دەبێتەوه و پله‌كانی گه‌رماش له به‌شێكی ناوچه جیاوازه‌كان بۆ سفری سیلیزی داده‌به‌زێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند، لە سبەینێ سێشەممەوە شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین ڕوو لە هەریمی کوردستان دەکات و لە زۆربەی ناوچەکان باران دەبارێت، بەڵام توندیی و بەهێزیی شەپۆلەکە هاوشێوەی شەپۆلی چەند ڕۆژی ڕابردوو نابێت.
ناوبراو هۆشداری له سه‌رمایه‌كی توند و به‌هێز ده‌دات و باس له‌وه ده‌كات، له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه شه‌پۆلێكی سه‌رما هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و پله‌كانی گه‌رماش بۆ ژێر سفر واتا ئاستی به‌ستن داده‌به‌زن.