هاووڵاتییانی چه‌مچه‌ماڵ داوا ده‌كه‌ن هاوكارییه‌كان ڕاده‌ستی قوباد تاڵه‌بانی نه‌كرێت
هاووڵاتییانی لێقەوماوی لافاوەکەی چەمچەماڵ متمانەیان بە نووسینگەی قوباد تاڵەبانی نییە و داوا دەکەن هاوکارییەکان ڕادەستی ئەوان نەکرێن
هاووڵاتییانی چه‌مچه‌ماڵ داوا ده‌كه‌ن ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ هاوكاری لێقه‌وماوان كۆكراوه‌ته‌وه ڕاده‌ستی نووسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی نه‌كرێت و نیگه‌رانن و پێیانوایه به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان دابه‌ش ناكرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه چه‌ندین هاووڵاتی له چه‌مچه‌ماڵه‌وه په‌یوه‌ندییان به پایته‌خت میدیا كرد و ڕایانگه‌یاند، داهاتی ناوخۆی چه‌مچه‌ماڵ دیار نییه و به‌ته‌واوی بابه‌ته‌كه لێڵ و گوماناوییه و جگه له‌وه‌ش ئه‌و پاره‌یه‌ی كه وه‌ك هاوكاری بۆ چه‌مچه‌ماڵ ده‌نێردرێت، ڕاده‌ستی نووسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش ئێمه‌ی نیگه‌ران و تووڕه كردووه چونكه گومان ده‌كه‌ین قوباد تاڵه‌بانی ده‌ستی به‌سه‌ر پاره‌ی هاوكاری لێقه‌وماواندا هاوشێوه‌ی پاره‌ی داهاتی گومرگ و ناوخۆدا بگرێت و هاوكارییه‌كه نه‌گاته ده‌ستی لێقه‌وماوان.
عه‌لی ئەحمەد، هاووڵاتییەکی زیانلێکەوتووی قەزای چەمچەماڵە، نیگەرانە لە ڕادەستکردنی پارەی هاوکاری بە نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، چونکە پێیوایە پارە دیار نامێنێت و بە یەکسانی دابەش ناکرێت.
جێی باسه قوباد تاڵه‌بانی، لێژنه‌یه‌كی بۆ دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان به‌سه‌ر لێقه‌وماوان پێكهێناوه و له چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش لێژنه‌كه هاووڵاتییانی چه‌مچه‌ماڵییان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌بن و ده‌نگتان به یه‌كێتی نه‌دابێت هیچ هاوكاری و بڕه پاره‌یه‌كیان به‌ده‌ست ناگات.
له‌وباره‌یه‌وه محەممەد ساڵح، هاووڵاتییەکی دیکەی زیانلێکەوتووی لافاوەکەی چەمچەماڵ و خاوەنی 4 شەهید، لەسەر ئەو لێژنەیەی لەلایەن قوباد تاڵەبانی پێکهێندراوە و سەرپەرشتی دەکرێت به پایته‌ختی گووت: "پارەکە وەکو داهای ناوخۆ دەچێتە قورگی حوت و یەک کەسی چەمچەماڵ سوودی لێ نابینێت، یان پارەکە تەنها بەسەر ئەو کەسانە دابەش دەکرێت کە لایەنگری یەکێتین".