كاتی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كان له چه‌مچه‌ماڵ ڕاگه‌یه‌ندرا
دوای وەستاندنی خوێندن لە چەمچەماڵ بەهۆی لافاوەوە، كاتی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كان دیاریکران
وا بڕیاره له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا ده‌وامی قوتابخانه‌كانی سنووری چه‌مچه‌ماڵ و ئه‌و ناوچانه‌ی به‌هۆی زه‌ره‌ر و زیانی لافاوه كاره‌ساتباره‌كه خوێندینیان لێ وه‌ستا ده‌ست پێكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاشكرای كرد، له سه‌ره‌تای مانگی كانوونی دووه‌م و به‌دیاریكراوی له 4ی مانگ له ته‌واوی قوتابخانه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ، ته‌كیه، ڕزگاری و شۆڕش ده‌وامی قوتابیان و فێرخوازان ده‌ست پێده‌كاته‌وه و تا ئه‌وكاتییش دۆخه‌كه به‌ته‌واوی ئاسایی ده‌بێته‌وه.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بڕیاردراوه له 11ی كانوونی دووه‌می 2026 ده‌ست به ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كان بكرێت و بۆ ئه‌مه‌ش ئاماده‌كاری پێویست كراوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی كتێب بۆ ته‌واوی ئه‌و قوتابییانه دابین ده‌كات، كه كتێبه‌كانیان به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه زیانی به‌ركه‌وتووه و كه‌ڵكی نه‌ماوه و هاوكات كار له‌سه‌ر نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كانیش ده‌كرێت و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان له‌و سنووره ده‌ستی پێكردووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌هۆی لافاوه‌وه هه‌زاران ماڵ له سنووری چه‌مچه‌ماڵ، ته‌كیه، ڕزگاری و شۆڕش ئاو چووه نێو ماڵه‌كانیان و زیانیان به‌ركه‌وت.