پایتەخت

مەلا مستەفا بارزانی هەواڵی دۆزینەوەی تەرمی ئاڤێستای بە سەید یوسف ڕاگەیاندووە

مەلا مستەفا بارزانی هەواڵی دۆزینەوەی تەرمی ئاڤێستای بە سەید یوسف ڕاگەیاندووە
کورتە

مەلامستەفا بارزانی، هیوای خواست خودای گەورە گیانی ئاڤێستا بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامیان پێ ببەخشێت

پایتەخت میدیا وەکو یەکەمین دەزگای ڕاگەیاندن هەواڵی دۆزینەوەی تەرمی مامۆستا ئاڤێستای بڵاوکردەوە، مەلامستەفا بارزانی لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا هەواڵی دۆزینەوەی تەرمی ئاڤێستای بە سەید یوسف بەرزنجی باوکی ڕاگەیاندووە.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی بڵاویکردەوە، وێرای هاوخەمی و سەرەخۆشی بۆ خانەوادەی ئاڤێستا، هیوای خواست خودای گەورە گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامیان پێ ببەخشێت.

 

سەید یوسف بەرزنجی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی سەرۆک بارزانی و مەلامستەفا بارزانی گشت دام و دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت و خەڵکی دڵسۆز و بە وەفای دەڤەری بارزانی کرد.

 

نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی باسی لەوەکرد، سەید یوسف بەرزنجی سوپاسی دەزگای ئاسایش بە تایبەت کارمەندانی بازگەی ئاسایشی قەندیلی بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئاڤێستای کرد.

14 کانونی یەکەم 2025 23:07
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026