بە بڕیاری سەرۆکوەزیران 55 هەزار کتێبی نوێ بۆ قوتابخانەکانی چەمچەماڵ دابین دەکرێت
بە ڕاسپاردەی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، 55 هەزار کتێبی نوێ بۆ قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەی چەمچەماڵ دابین دەکات.
بە بڕیاری سەرۆکوەزیران 55 هەزار کتێبی نوێ بۆ قوتابخانەکانی چەمچەماڵ دابین دەکرێت.
لەسەر ڕاسپاردەی ڕاستەوخۆی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان 55 هەزار کتێبی نوێ بۆ قوتابییانی سنووری چەمچەماڵ دابین دەکات.
دوای ئەوەی لافاوێکی بەهێز سنووری چەمچەماڵی گرتەوە و زیانی بەرچاوی بە ماڵ و قوتابخانەکانی ئەو سنوورە گەیاند، بەشێکی بەرچاو لە پەرتووک و کتێبی قوتابییانیش بەهۆی ئەو لافاوەوە لەنێو چوون، هەر بەم بۆنەیەوە و لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بڕیار دراوە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم، 55 هەزار کتێبی نوێ بۆ قوتابییان دابین بکات.
بەپێی زانیارییەکان، لەئێستادا ئامادەکارییەکان لە کۆگاکانی پەروەردەی ڕۆژهەڵات بۆ گواستنەوەی کتێبە نوێیەکان دەستیانپێکردووە و بڕیارە کتێبەکان بەسەر نزیکەی 5 هەزار قوتابیدا دابەش بکرێن، کە لە ئەنجامی لافاوەکەدا کتێبەکانیان لەناوچووە.
لە قۆناغی یەکەمدا، ئەم کتێبانە بۆ پۆلەکانی یەک تا شەشی بنەڕەتی بۆ 750 قوتابی دابین کراوە، هەروەها بۆ پۆلەکانی حەوت تا نۆی بنەڕەتیش نزیکەی 500 قوتابی کتێب وەردەگرن و پرۆسەکە بەردەوام دەبێت و لە قۆناغەکانی دیکەدا بەسەریاندا دابەش دەکرێت.