پایتەخت

پزیشکێک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا ئاگری لە هاوژینەکەی بەردا

پزیشکێک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا ئاگری لە هاوژینەکەی بەردا
کورتە

ژن و مێردێكی پزیشک کێشەی کۆمەڵایەتی کەوتە نێوانیان و مێردەکە ژنەکەی خۆی سووتاند

لە گەڕەکێکی موسڵ لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی پیاوێک ژنەکەی خۆی سووتاند.

فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا ڕایگەیاند، لە گەڕەکی "نەرکەل" لە بەری چەپی موسڵ ژن و مێردێک، کە هەردووکیان پزیشکن کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کەوتووەتە نێوانیان و مێردەکە پەنجەرەی ئۆتۆمبێلەکەی شکاندووە کە هاوژینەکەی تێیدا بووە، دواتر بەنزینی فڕێداوەتە سەر دەموچاوی و ئاگری تێبەرداوە، بەو هۆیەوە دەم و دەستەکانی سووتاوە.

بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان. دۆخی هاوژینەکە ناجێگیرە و ئێستا لە نەخۆشخانەی موسڵ لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە، تووشی سووتانی پلە دوو و سێ بووە و ڕێژەی سووتانەکەی نزیکەی 40%ـی جەستەی گرتووەتەوە.

 بنکەی پۆلیسی "ئەبو تەمام" بە هاوکاریی و هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی هەواڵگری و زانیاری و تەکنەلۆژیا توانیویانە لە ڕێگەی کامێرای چاودێرییە شوێنی تۆمەرتبارەکە بزانن و لە ناوچەی "سەرجخانە" دەستیگیری بکەن.

14 کانونی یەکەم 2025 10:26
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026