لافاو نزیكه‌ی 400 هه‌زار ماسی له‌ناو برد
به‌هۆی لافاوه‌وه هه‌زاران ماسی و سه‌دان حه‌وز له‌ناوچوون
ڕۆژ دوای ڕۆژ كاریگه‌ری و زیانه‌كانی ئه‌و لافاوه گه‌وره و فراوانه‌ی كه ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه و ده‌رده‌كه‌وێت و له نوێترین لێككه‌وته‌یدا ده‌ركه‌وتووه، كه نزیكه‌ی 400 هه‌زار ماسی له‌ناو بردووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ناوەندی هاوبەشی هاوئاهەنگی قەیرانەكانی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگه‌یاند، له سنووری پارێزگای هه‌ولێر، لافاو زه‌ره‌رێكی زۆری به‌ر خاوه‌ن حه‌وزه‌كانی ماسی گه‌یاندووه و به‌جۆرێك 179 هه‌زار و 900 ماسی گه‌وره له‌ناوچوون و سه‌دان حه‌وزی دیكه‌ی ماسی تێكچوون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، زۆرینه‌ی ئه‌و ماسییانه‌ی له‌ناوچوون له سنووری ناحیه‌ی ته‌ق ته‌قن و له‌نێو 300 حه‌وزی ماسییدا گه‌وره كراون و كۆی ئه‌و ماسییانه به حه‌وزه‌كانه‌وه له‌ناوچوون و به‌هۆی لافاوه‌وه كۆتاییان پێهاتووه.