6 هه‌زار ئالووده‌بووی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌نێردرێنه‌وه نێو كۆمه‌ڵگه
به‌كارهێنه‌رانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ره‌وانه‌ی سه‌نته‌ره‌كان ده‌كرێن، تا چاره‌سه‌ری وه‌ربگرن و كاریگه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌رییان له‌سه‌ر نه‌مێنێت
وا بڕیاره، زیاتر له 6 هه‌زار به‌كارهێنه‌ر و ئالووده‌بووی مادده‌ی هۆشبه‌ر بگه‌رێندرێنه‌وه نێو كۆمه‌ڵگه و ئازاد بكرێن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رییان بۆ كراوه و كار له‌سه‌ر له‌بیرچوونه‌وه و دووركه‌وتنه‌وه‌یان له مادده‌ی هۆشبه‌ر كراوه.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانی عێراق بڵاویكرده‌وه، له‌ڕێگه‌ی 16 سه‌نته‌ری تایبه‌تی چاكسازی ئالووده‌بووان تواندراوه كار له‌سه‌ر زیاتر له 6 هه‌زار به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌ر به پرۆگرامێكی ورد و ناوازه بكرێت، تا مادده‌ی هۆشبه‌رییان له‌بیر بچێته‌وه و بگه‌رێنه‌وه سه‌ر كاروباره‌كانیان.
له بڵاوكراوه‌كه به‌م شێوه‌یه باسی پرۆگرامه‌كه كراوه، ناوه‌رۆكی پرۆگرامه‌كه بریتی بووه له‌وه‌ی ئالووده‌بووان مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌لاوه بنێن و سه‌رقاڵی ژیانكردنی ئاسایی بن و هیچ كاریگه‌رییه‌كی ئه‌و ماددانه‌یان له‌سه‌ر نه‌مێنێت و به‌مه‌ش كار له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی پاڵپشتی دەروونی، بەرنامەی خۆراکی، چاودێری پزیشکی، ئەنجامدانی وەرزش و فێربوونی پیشە و کاری دەستی كراوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له‌ئێستادا عێراق نایه‌وێت به‌كارهێنه‌رانی مادده‌ی هۆشبه‌ر زیندانی بكات، به‌ڵكو ده‌یاننێرێته سه‌نته‌ره‌كانی تایبه‌ت به چاككردنه‌وه‌ی توشبووان و ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر توشبووان هه‌یه.