كارئاسانی بۆ ئه‌وانه ده‌كرێت به‌هۆی لافاو به‌ڵگه‌نامه‌كانیان لێ ون بووه
به‌هۆی لافاوه‌وه سه‌دان كه‌س به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كانیان ون كردووه و حكومه‌تیش ئاسانكارییان له ده‌رهێنانه‌وه‌ی بۆ ده‌كات
وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌واڵێكی خۆش به‌و كه‌سانه ده‌دات، كه له لافاوه‌كه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زه‌ره‌رمه‌ند بوون و به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كانیان لێ ون بوو.
د. هێمن میرانی، به‌رێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، داوا له زه‌ره‌رمه‌ندانی لافاوه‌كه ده‌كه‌ین، له‌كاتی خۆتۆماركردن له ناوه‌ندی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان ورده‌كاریی ون بوونی به‌ڵگه‌نامه‌كانیان باس بكه‌ن، تا به زووترین كات تیمه‌كان هاوكار و كار ئاسانیان بن له دووباره ده‌رهێنانه‌وه و وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه.
به‌رێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كه کارتی نیشتیمانی و پاسپۆرت و مۆڵەتی شۆفێری و ساڵیانەی ئۆتۆمبێلییان لێ ون بووه، پێویسته به زووترین كات ناوی خۆیان له پۆلیسی ون بووه‌كان تۆمار بكه‌ن و ڕێككاره‌كان بگرنه به‌ر تا تیمه‌كان هاوكار و كارئاسانییان بن بۆ دووباره ده‌رهێنانه‌وه و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش و تەکیە به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی باران بارین لافاو دروست بوو و سه‌دان خێزان زیانیان به‌ركه‌وت و ئاو چووه نێو ماڵه‌كانیان.