پایتەخت

ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان 70 سم زیادی کردووە

ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان 70 سم زیادی کردووە
کورتە

لە ماوەی 4 ڕۆژی بارانبارین ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە

لە ماوەی 4 ڕۆژی بارانبارین ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، چاوەڕوان دەکرێت لە چەند مانگی داهاتوو بەنداوەکە سەرڕێژ بێت.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لەماوەی ئەم چەند ڕۆژە 180 میلم باران باریوە و بەهۆی ئەم شەپۆلەوە ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان 70سم بەرزبووەتەوە، ساڵی ڕابردوو تەنیا 230ملیم باریوە.

 

بەگووتەی کۆچەر جەمال، ڕۆژانە ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان زیاد دەکات و دەبێتە کەمکردنەوەی ئەگەری وشکەساڵی، سەرڕێژبوونی بەنداوەکەش کاتی پێویستە.

11 کانونی یەکەم 2025 23:28
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026