نێچیروان هەرکی لە زیندانەوە پەیامی هەیە
نێچیروان هەرکی: "دانپێدانانەکە لە ژێر هیچ ئەشکەنجەیەکدا نەبووە"
دوابەدوای دانپێدانانەکەی نێچیروان هەرکی لە زیندانەوە پەیامی هەیە و دەڵێت: "دانپێدانانەکە لەژێر هیچ ئەشکەنجەیەکدا نەبووە".
ئەمڕۆ چوارشەممە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، شاندێکی باڵای دەستە بەسەرۆکایەتی د. مونا یاقۆ، سەرۆکی دەستە و تاڤگە عومەر، بەڕێوەبەری گشتی یاسا و پاراستنی مافی مرۆڤ سەردانی ڕاگیراوانی ڕووداوەکانی شارەدێی خەبات و گوندی لاجانیان لە بەرێوەبەرایەتی دژەتیرۆری کوردستان کرد.
شاندی باڵای دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە نزیکەوە چاویان بە ڕاگیراوان (ن.ع.م)، (ک.س.ع) و (غ.ص.د) کەوت و لەبارەی شوێنی مانەوە و مامەڵەکردنی دەزگا ئەمنییەکان لەگەڵیان کفتوگۆیان لەگەڵ کرا، ڕاگیراوان باسیان لەوەکردووە، مامەڵەیان باشە و توشی هیچ لێدان و ئەشکەنجەیەک نەبوونەتەوە و ڕەوشی تەندروستیان باشە.
نێچیروان هەرکی، بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە خەبات لە نێو زیندانەوە لەبارەی دانپێدانانەکەی گوتوویەتی: "ئێمە ڕووبەڕووی هیچ ئەشکەنجەو فشارێک نەبوینەتەوە و بەئازادانە ووتەمان لێ وەرگیراوە".