ئیدارەی گەرمیان: هاتووچۆی نێوان شارەکان ڕادەگیرێت
هاتووچۆی نێوان شارەکان بەهۆی دروستبوونی لافاو ڕادەگیرێت
بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و دروستبوونی لافاو لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان، ئیداری گەرمیان بڕیاریدا هاتووچۆی نێوان شارەکان ڕابگرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ئیدارەی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات، بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ڕووی لە ناوچەکە کردووە و روو لە زیادبوونە، بۆیە لە پێناو سەلامەتی گشتی هاتووچۆی نێوان شارەکان رادەگیرێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی ئیدارەی گەرمیان، پێویستە هاووڵاتییان لە ماڵەکانیان بمێننەوە و بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە.