پایتەخت

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ڕەشاد میران کرد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ڕەشاد میران کرد
کورتە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە زانای ناسراوی کورد دکتۆر ڕەشاد میران کرد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە زانای ناسراوی کورد دکتۆر ڕەشاد میران کرد کە لەلایەن ڤلادیمێر پوتین خەڵاتی پێبەخشرا.

 

ئەمڕۆ دووشەممە بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، سەرۆک بارزانی لە پیرمام پێشوازیی لە کۆمەڵناس و زانای ناسراوی کورد دکتۆر ڕەشاد میران کرد، لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی پێزانینی هەبوو بۆ هەوڵە زانستی و ئاکادیمییەکانی د. ڕەشاد میران دەستخۆشی و پیرۆزبایی لێکرد بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی پوشکین کە لە لایەن ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیاوە لە شاری مۆسکۆ لە مانگی ڕابردوو پێی بەخشراوە.

 

لە دیدارەکەدا، د. ڕەشاد میران وێڕای سوپاسگوزاری بۆ سەرۆک بارزانی کورتەیەکی کارە زانستیەکانی باس کرد و چەند کتێبێکی خۆی وەک دیاری پێشکەشی سەرۆک بارزانی کرد.

08 کانونی یەکەم 2025 17:30
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026