پایتەخت

ئەمریکا بە فڕۆکەیەکی تایبەت هاووڵاتی ئێرانی و عەرەب دیپۆرت دەکاتەوە

ئەمریکا بە فڕۆکەیەکی تایبەت هاووڵاتی ئێرانی و عەرەب دیپۆرت دەکاتەوە
کورتە

ئەمریکا بەردەوامە لە دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران و ئەمجارە دەیان هاووڵاتییی ئێرانی و عەرەب دیپۆرت دەکاتەوە

لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی نێوان واشنتن و تاراندا، دەیان ئێرانی بە فڕۆکەی تایبەت دیپۆرتی وڵاتەکەی خۆیان دەکرێنەوە.

ئەمڕۆ دووشەمممە، پێگەی یو ئێس ئەی تودەی بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەک کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەمریکاوە بە تایبەت بەکرێ گیراوە، بە 50 سەرنشینی هەڵگری ڕەگەزنامەی ئێرانی و وڵاتانی عەرەبی لە ویلایەتی ئەریزۆناوە بەڕێکەوتووە و بڕیارە لە میسر و کوێت بنیشێتەوە، بەر لەوەی سەرنشینە ئێرانییەکان بگەیەنێتە تاران.

کاربەدەستانی ئەمریکا و ئێران پێشتر لە مانگی 9ـی ئەمساڵ بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندبوو، چاوەڕوان دەکرێت نزیکەی 400 ئێرانی لە ئەمریکا بنێرددرێنەوە ئێران، ئەمەش لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی نێوان واشنتن و تاراندا دێت بۆ هەماهەنگی گەڕانەوەی نزیکەی دوو هەزار ئێرانی کە فەرمانی دیپۆرتکردنەوەیان هەیە، یەکەم گەشتیش کە 120 سەرنشینی هەڵگرتبوو لە کۆتایی مانگی 9 گەیشتە قەتەر پێش ئەوەی بگوازرێنەوە بۆ تاران.

ئەو کەسانەی کە دیپۆرت دەکرێنەوە، پێشووتر تاوانیان ئەنجامداوە و یان بە نایاسایی هاتوونەتە نێو ئەمریکا، بەڵام موجتەبا شاستی کەریمی، بەرپرسی خزمەتگوزارییەکانی کونسوڵگەریی لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت:" گەڕانەوەی ئەو هاووڵاتییانە بە خواستی خۆیان بووە بەهۆی "سیاسەتی ڕەگەزپەرستی و مامەڵەی نامرۆڤانە" لە ئەمریکا ."

08 کانونی یەکەم 2025 10:40
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026