كۆمپانیای گووگڵ: له ئایفۆن 17 زیاتر سێرچ بۆ ناوی ئێران كراوه
ناوی ئێران له ریزبه‌ندی دووه‌مین ئه‌و ناوانه‌یه كه زۆرترین گه‌رانی بۆ كراوه
كۆمپانای گووگڵ ڕیزبه‌ندی ئه‌و ناوانه‌ی بڵاوكرده‌وه كه له 2025 زۆرترین سێرچییان بۆ كراوه و تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت ناوی ئێران له ریزبه‌ندی دووه‌مین ئه‌و ناوانه‌یه كه زۆرترین گه‌رانی بۆ كراوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كۆمپانیای گووگڵ ڕایگه‌یاند، له ساڵی 2025 له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانی گووگڵه‌وه زۆرترین سێرچ بۆ ناوی ئێران كراوه و به‌كارهێنه‌ران ویستوویانه زانیاری و گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌و وڵاته بزانن و بۆیه له ڕیزبه‌ندی ناوه‌كانی هه‌واڵ پله‌ی دووه‌می بۆ زۆرترین سێرچ به‌ده‌ستهێناوه و له ریزبه‌ندی گشتیشدا پله‌ی هه‌شته‌می وه‌رگرتووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ریزبه‌ندییه‌ی له‌لایه‌ن گووگڵه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ناوی ئێران زۆر زیاتر له ئایفۆن 17 سێرچ و به‌دواداچوونی له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانه‌وه بۆ كراوه و ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و جه‌نگه 12 ڕۆژه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و كه زۆرێك له شاره‌زایانی سیاسی و مێژوویی وه‌ك جه‌نگگی جیهانی سێه‌م ناوییان ده‌برد.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ساڵانه به‌ر له هاتنی ساڵی نوێ كۆمپانیای گووگڵ ئه‌و ناوانه له ڕیزبه‌ندییه‌كدا بڵاوده‌كاته‌وه، كه له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانه‌وه زۆرترین سێرچی بۆ كراوه و ویستراوه كه زۆرترین زانیاری له‌باره‌یه‌وه به‌ده‌ست بهێندرێت و به‌دواداچوونی وردی بۆ بكرێت.