پایتەخت

محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بۆ پایتەخت: لەم هەفتەیەدا پەڵە دەدات

محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بۆ پایتەخت: لەم هەفتەیەدا پەڵە دەدات
کورتە

شارەزایەکی کەشناسی بۆ پەڵەدان موژدەیەک بە جووتیاران دەدات

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین ڕووی کردووەتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، شارەزایەکی کەشناسی بۆ پەڵەدان موژدەیەک بە جووتیاران دەدات.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، بەگوێرەی پێشبینییەکان بێت، ئەمشەو لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بارانبارین دەستپێدەکات لە بەیانییەوە شەپۆلە چڕەکە دەگاتە ناوچەکان، شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممەش ئەگەری هاتنی لافاو هەیە.

 

بەگووتەی محەممەد کەمال، پلەکانی گەرما 6 پلە دادەبەزێت و لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارینی بەفر هەیە، زۆرترین بڕی بارانبارین لە مێرگەسۆر، سۆران و گەرمیان تۆمار دەکرێت کە زیاتر لە 100 ملیم دەبێت.

 

ئەو شارەزای کەشناسییە باس لەوەش دەکات، بۆ پەڵەدان پێویستیان بە 25 بۆ 30 ملیم هەیە، بەڵام لەم شەپۆلەدا 3 هێندە زیاتر باران بارین بۆ پەڵەدان تۆمار دەکرێت. 

 

لە کۆتایی قسەکانیدا محەممەد کەمال ڕاشیگەیاند، با ئەمە موژدەیەک بێت بۆ جووتیاران کە کۆتا شەپۆلی بەهێز نییە بەڵکو لەم مانگە و لە مانگەکانی دیکەش شەپۆلی بەهێزی بارانبارین ڕوودەکاتە ناوچەکە.

07 کانونی یەکەم 2025 22:06
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026