هۆکاری دروستبوونی کەفەکەی ڕووباری گەلی عەلی بەگ ئاشکراکرا
فەرمانگەی ژینگەی سۆران هۆکاری دروستبوونی کەفەکە ئاشکرا دەکات
دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەکی گەلی عەلی بەگ کە کەفێکی زۆر لە نێو ڕووبارەکەدا دەردەکەوێت، فەرمانگەی ژینگەی سۆران هۆکاری دروستبوونەکەی ئاشکرا دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە فەرمانگەی ژینگەی سۆران بڵاویکردەوە، ئه‌و باران بارینه بەخوڕەی ئەمڕۆ له ناوچه‌ی شاخاوییەکان باریوە، زیاتر كارلێکه میكانیكی و فیزیكیه، چونكه باران به‌خۆر بارییوه له به‌رد و تاشه به‌رد ده‌دات ئه‌و تێكه‌ڵبوونه ڕووده‌دات، له ئه‌نجامی نه‌مانی ئوكسجینی تواوه كارلێكی ئاو و به‌رگه‌هه‌وا له سه‌ر ڕووی ئاو ئه‌م حاڵه‌ته دروست دەبێت.
بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی فەرمانگەی ژینگەی سۆران، دەرکەوتووە حاڵەته‌كه سروشتیه هەندێک به‌ردی تفت كه سودیۆمی تێدایه كه‌فاو دروست ده‌كات كه ئاو بچیته خواره‌وه بڵقی هه‌وا دێته سه‌روه كه‌فاوه‌كه‌ی دروست ده‌كات.
فەرمانگەی ژینگەی سۆران جەخت لەوەدەکاتەوە، هوكاری دیکەی دروستبوونی کەفاوەکە پیسبوونە به ئاوی پیس ومادده‌ی كیمیاوی وقركه‌ری كشتوكاڵی یان ئاوی ماڵان و كارگه‌كان به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌ته ته‌نیا سروشتیه و مادده‌ی پیسكه‌ر نییه.