له هه‌ولێر ئاماده‌كاریی ته‌واو بۆ ڕوودانی لافاو كراوه
له هه‌ولێر تیمه‌كان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی لافاو خرانه حاڵه‌تی ئاماده‌باشی
ئامادەکارییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر رووداوێکی نەخوازراو بەهۆی باران بارینەوە گیراونه‌ته به‌ر و سەرجەم لایەنە پەیوەندییدارەکان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
ئەمڕۆ شەممە پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوو لە سنووری پارێزگای هەولێر ببارێت، لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ڕەوشی کەشوهەوا پارێزگاری هەولێر دووپاتی کردەوە، كه ئه‌مساڵیش هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو و چاوەڕوان نەکراو خراونه‌ته ئاماده‌باشیه‌وه و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له لایه‌ن تیمه تایبه‌ت و په‌یوه‌نداره‌كان ئه‌نجام دراوه.
له كۆبوونه‌وه‌کەدا به‌رێوبه‌ری گشتی كه‌شناسی پێشبینی كرد، بارانێكی نه‌رم و مام ناوه‌ندی به‌رێژه‌یه‌كی باش له نێوان رۆژانی یه‌كشه‌ممه تاوه‌كو پێنجشه‌ممه ببارێت.
تیمەکانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر، به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانییه‌كان، پاراستنی رێگا و بانی هه‌ولێر، ئاودێری و ئاو و ئاوه‌رۆ و ژینگە پارێزی هەولێر، چەند ڕۆژێکە دەستیان کردووە بە پاککردنەوەی مەزراکان و کردنەوەی مەنهۆڵەکان له گه‌ره‌ك و شه‌قامه گشتییه‌كان.