چیتر ناتوانن لای كه‌عبه‌ی پیرۆز وێنه بگرن
له وه‌رزی حه‌جی 2026 وێنه‌گرتن له مزگه‌وتی حه‌ره‌م له مه‌ككه و له مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر د. خ له مه‌دینه قه‌ده‌غه كرا
سه‌ردانیكه‌رانی ماڵی خوا بۆ وه‌رزی حه‌جی ساڵی 2026 ئاگادار ده‌كرێنه‌وه و هۆشدارییان پێده‌درێت، كه ئه‌مساڵ پێچه‌وانه‌ی ساڵانی رابردوو ناتوانن له كه‌عبه‌ی پیرۆز وێنه بگرن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعودییه بڵاویكرده‌وه، له وه‌رزی حه‌جی سالی 2026 ڕێگه به هیچ حاجییه‌ك نادرێت كه له مزگه‌وتی حه‌ره‌م له مه‌ككه و له مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر (د. خ) له مه‌دینه‌ی پیرۆز وێنه بگرن و كامێرا به‌كاربهێنن، ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌رك و په‌رستشه ئاینییه‌كان وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكه‌ن.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعودییه باس له‌وه كراوه، هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م بریاره كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغییه له‌نزیك شوێنه پیرۆزه‌كان و ئه‌نجامدانی په‌رستشه ئاینییه‌كانه له كه‌شێكی ته‌واو ئیمانیدا.
له كۆتاییدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعودییه داوا له سه‌ردانیكه‌ران ده‌كات، ڕێنماییه‌كانی حه‌ره‌مه‌ین جێبه‌جێ بكه‌ن و ڕێزی لێ بگرن و كامێرا به‌كارنه‌هێنن و تایبه‌تمه‌ندی سه‌ردانیكه‌ران بپارێزن.