له‌م ناوچانه لافاو دروست ده‌بێت
باران بارینی به‌هێز ده‌ست پێده‌كات و له چه‌ندین ناوچه‌ی كوردستانیش لافاو دروست ده‌بێت
وا بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا شه‌پۆلێكی یه‌كجار به‌هێزی باران بارین هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه و شاره‌زایه‌كی كه‌شناسیش هۆشداری ده‌دات و باس له ڕوودانی لافاو ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه محه‌ممه‌د كه‌لاری، شاره‌زای بواری كه‌شناسی ڕایگه‌یاند، لە نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممەوه، چەقی کاریگەری بەهێزی ئه‌م شه‌پۆله‌ی باران بارین دەست پێدەکات و لەناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و بەشێوەی ناو بەناو بارانی بەهێز ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ده‌بارێت.
ناوبراو سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ڕوودانی لافاو ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، ئەگەری هاتنی لافاوێكی زۆر لە دۆڵ و نزماییەکانی کوردستان هه‌یه و به‌دیاریكراوییش له گەرمیان و کـۆیە و مێرگەسۆر و سۆران و دەورووبەری پارێزگای دهۆک و دەورووبەری پارێزگای هەولێر، هاوكات پێشبینی بارینی تەرزە و هەورە بروسکەی توندیش ده‌كرێت.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی كه‌شناسی هۆشداری ده‌دات و باس له‌وه‌ش ده‌كات، به‌كارهێنانی ڕێگه‌ی خاك و خۆڵ و چه‌م و دۆڵ مه‌ترسیداره و گونجاو نییه هاووڵاتییان به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنان نزیكی ببنه‌وه و هاوكات پێویسته سەرە مەنهۆڵەکانی گەڕەکەکان بکرێتەوه و پاکیش بکرێنەوه.
له كۆتاییدا ئاشكرای كرد، كه له ئیداره‌ی گه‌رمیان 100 بۆ 175 ملم باران ده‌بارێت و له ئیداره‌ی راپه‌رین 80 بۆ 100 ملم و له ئیداره‌ی سۆران 80 بۆ 100 ملم و له هه‌ڵه‌بجه 90 بۆ 105 ملم و له كه‌ركووك 65 بۆ 70 ملم و له سلێمانی 70 بۆ 80 ملم و له دهۆك 45 بۆ 70 ملم و له هه‌ولێر 70 بۆ 90 ملم باران ده‌بارێت.