پایتەخت

تۆم باراک: سوودانی کەسێکی لێهاتووە بەڵام دەسەڵاتی نییە

تۆم باراک: سوودانی کەسێکی لێهاتووە بەڵام دەسەڵاتی نییە
کورتە

تۆم باراک ڕەخنە لە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ باشترکردنی دۆخی عێراق دەگرێت و دۆخی ئێستای وڵاتەکە بە شکستخواردوو ناو دەبات

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا بە نائومێدییەوە باسی هەوڵەکانی ئەمریکای بۆ باشترکردنی دۆخی عێراق کرد و بە هۆکاری سەرەکی بەهێزتربوونی پێگەی ئێرانی لە ناوچەکە لە قەڵەم دا.

تۆم باراک، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا  لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی "زە ناشیۆناڵ" ڕایگەیاند،  عێراق وەک نمونەیەکی ڕوونی ئەو هەڵانەیە كە نابێت ئەمریکا دووبارەی بکاتەوە، هاوکات واشنتن لە ماوەی 20 ساڵ، ترلیۆنان دۆلاری لە عێراق خەرج کرد، بەڵام دەرەنجامەکەی باش نەبوو و ئێستا ئەستەمە بتوانێت ئەو کێشەیە چارەسەر بکات


تۆم باراک ئاماژەی بەوەشدا، کە دروستبوونی "بۆشایی دەسەڵات" لە عێراقدا، دەرفەتی زێڕینی بە تاران بەخشی و ئەو بۆشاییەی پڕکردەوە، سیاسەتی ئیدارەی پێشووی ئەمریکا بووە هۆی بەهێزکردنی پێگەی ئێران لە ناوچەکەدا.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، نوێنەرەکەی ئەمریکا دۆخی ئێستای حکومەتی عێراقی بە نموونەیەکی شکستخواردوو وەسف کرد و گووتی: "سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق، محەممەد شیاع سودانی، پیاوێکی لێهاتووە، بەڵام دەسەڵاتی راستەقینەی نییە و ناتوانێت هاوپەیمانی لە پەرلەمان پێکبهێنێت، بەهۆی هێزەكانی حەشدی شەعبی و نوێنەرەكانیان لە پەرلەمان، کە رێگری لە پرۆسەکە دەکەن.

06 کانونی یەکەم 2025 09:03
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026