پێویستە بە زووترین کات ئەنجامدەرانی ئەم کارە قێزەوەنە بدۆزرێنەوە
بارەگای بارزانی بەتووندی ئیدانەی شکاندنی ژمارەیەک کێل و قەبری کریستیانەکان لە شاری کۆیە دەکات
بارەگای بارزانی بەتووندی ئیدانەی شکاندنی ژمارەیەک کێل و قەبری کریستیانەکان لە شاری کۆیە دەکات و داوا دەکات، بەزووترین کات تۆمەتباران بدۆزرێنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، زۆر بە توندی ئیدانەی کردەوەی ناڕەوای تێکدان و شێواندنی قەبر و کێلی گۆڕستانی کریستیانەکان دەکەن و ئەمە کردەوەیەکی ناڕەوایە و دوورە لە دابونەریت و کولتووری پێکەوەژیان و برایەتی و تەبایی، ئەم کردەوەیە نامۆیە بە کۆمەڵگەی کوردستانی.
بارەگای بارزانی جەخت لەوەدەکاتەوە، کە لایەنە پەیوەندیدارەکان بە زووترین کات ئەنجامدەرانی ئەم کارە قێزەوەنە بدۆزنەوە و بە سزای یاسایی خۆیان بگەیێنن و پێویستە ڕێگە لەمجۆرە کردەوانە بگیرێت کە فەرهەنگی پێکەوەژیان و تەبایی گەلی کوردستان دەکاتە ئامانج.