پایتەخت

کەسانێک دەیانەوێت تۆوی دووبەرەکی بچێنن

کەسانێک دەیانەوێت تۆوی دووبەرەکی بچێنن
کورتە

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەسەر شکاندنی ژمارەیەک کێڵ و قەبری کریستیانەکان لە شاری کۆیە هاتە دەنگ

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەسەر شکاندنی ژمارەیەک کێڵ و قەبری کریستیانەکان لە شاری کۆیە هاتە دەنگ و دەڵێت: " لەنزیکەوە چاودێری لێکۆلینەوەکان دەکەین".

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، شەوی ڕابردوو لەلایەن کەسانی گێرەشێوێن و نادیار لە شاری کۆیە و گۆڕستانی کریستییانەکان، ژمارەیەک کێل و قەبری کریستییانەکان شکێندراون و تێکدراون دەستەی مافی مرۆڤ دژی ئەو کارە تێکدەرانەیەو ئیدانەی دەکات، کە دەست درێژی ئاشکرایە بۆ سەر پیرۆزیەکانی کریستیانەکانە.

 

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ باس لەوەدەکات، ئەوان دڵنیان ئەو کارە هەر ئاوا بێ هۆکار نیە و ئامانجێکی ئاشکرای لەپشتەو ئەو کەسانە دەیانەوێ تۆوی دووبەرەکی بچێنن و ئاژاوە دروست بکەن.

 

دەستەکە داوا لەدەزگا و لایەنە پەیوەندیدارەکانی کۆیە دەکات، بەدواداچوونی جددی و بەپەلە بکرێت و بکەرانی ئەم کارە دەستنیشان بکەن و دواتر ڕووبەڕووی دادگە بکرێنەوە، وەک دەستە لەنزیکەوە چاودێری لێکۆلینەوەکان دەکەن وبەردەوام دەبن لەبەدوا داچوونەکان.

04 کانونی یەکەم 2025 21:30
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026