ڕۆژی یەکشەممە بارانبارین دەستپێدەکات
لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارین سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارین سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی بارانبارین لە ماوەی ئەم هەفتەیە کاریگەری سێ نزمە پاڵەپەستۆی ( دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور) و نزمە پاڵەپەستۆی تورکیا.
لە ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسی هەرێمی کوردستان هاتووە، بارانبارین لە ڕۆژی یەکشەممە تا ڕۆژی هەینی لەسەرتاسەری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاندبوو، لەهەفتەی داهاتووەوە پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە