پایتەخت

بە بڕیاری مەسرور بارزانی گۆڕستانی کریستیانەکان نۆژەن دەکرێتەوە

بە بڕیاری مەسرور بارزانی گۆڕستانی کریستیانەکان  نۆژەن دەکرێتەوە
کورتە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی کاری تێکدەرانەی ژمارەیەک قەبری کریستیانەکان لە شاری کۆیە دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی کاری تێکدەرانەی ژمارەیەک قەبری کریستیانەکان لە شاری کۆیە دەکات و بڕیاریدا بە نۆژەنکردنەوەی گۆڕاستانەکە.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو کارە نابەجێ و تێکدەرانە دەکەن کە لە قەزای کۆیە دژی چەند گۆڕێکی خوشک و برا کریستیانەکان کراوە، ئەم کردەوەیە، بە هەموو شێوەیەک شەرمەزار دەکەن.

 

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە  دامودەزگاکانی حکومەت دەکات، کە دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی پێویست بکەن بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و سزادانیان، لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گۆڕستانەکە نۆژەن دەکرێتەوە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کریستیانەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەنی کوردستانن و هەرێمی کوردستانن و ڕێگە بە هیچ کەسێک نادەن ئەو دۆخە تێک بدات.

04 کانونی یەکەم 2025 18:25
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026