پایتەخت

عێراق لە بڕیاری بە تیرۆریست ناساندنی حوسییەکان و حیزبوڵا پاشگەز بووەوە

عێراق لە بڕیاری بە تیرۆریست ناساندنی حوسییەکان و حیزبوڵا پاشگەز بووەوە
کورتە

حکومەتی عێراق دوای خستنی حووسییەکان و حزبوڵای لوبنانی بۆ نێو لسیتی تیرۆر ڕایگەیاند، بەهەڵە ئەم کارەیان ئەنجام داوە

عێراق لە بڕیاری بە تیرۆریست ناساندنی حیزبوڵای لوبنان و حووسییەکانی یەمەن پاشگەز بووەوە و ڕایگەیاندووە، لیستەی بڵاوکراوی پەیوەندیدار پێداچوونەوەی بۆ نەکرابوو و بە هەڵە بڵاوکراوەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەی بلۆك كردنی سەروەت و سامانی تیرۆریستان لە بانكی ناوەندیی عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا بۆ ڕای گشتی بڵاویکردەوە،  پەیوەست بە بڕیاری لیژنەی بلۆك كردنی سەروەت و سامانی تیرۆریستان ژمارە 61ـی ساڵی 2025 كە لە ڕۆژنامەی واقائعی عێراقی بە ژمارە 4848 لە 17/11/2025دا بڵاوكرایەوە و بلۆككرنی سەروەت و سامانی لیستێك لە قەوارە و كەسایەتی پەیوەست بە ڕێكخراوی داعش و قاعیدەی تیرۆرست لەخۆدەگرێت لەسەر بنەمای داوای دەوڵەتی مالیزیا و پشتبەست بە بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی ژمارە 1373ی ساڵی 2001، لیستەكە ئاماژەی بە ژمارەیەك حیزب و قەوارە كردبوو، كە هیچ پەیوەندییەكیان بە چالاكی تیرۆریستییەوە نییە لەگەڵ ئەو دوو ڕێكخراوی كە باسكراون.

هەر لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ڕەزامەندی عێراقیش تەنیا لەسەر پۆلێنكردنی قەوارە و كەسانی سەربە داعش و قاعیدە كورت بووەتەوە و دانانی ناوی قەوارەكانی تر بەهۆی ئەوە بووە لیستەكە بەر لە پێداچوونەوە بڵاوبووەتەوە، ئەوەی لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقیدا بڵاوبووەتەوە ڕاستدەكرێتەوە و ناوی ئەو قەوارەو حیزبانە لە لیستی قەوارەكانی پەیوەست لە ڕێكخراوە تیرۆرستییەكانی داعش و قاعیدە دەردەهێنرێت.

04 کانونی یەکەم 2025 13:49
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026