ڕێکخروای پەیامنێران خەڵاتی ئارتێستای نێودەوڵەتیی به‌ده‌ستهێنا
له كۆماری فیلیپین خەڵاتی ئارتێستای نێودەوڵەتی لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەخشرایە ڕێکخروای پەیامنێران
ڕێکخروای پەیامنێران لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خەڵاتی ئارتێستای نێودەوڵەتیی بەدەستهێنا
له درێژه‌ی ده‌ستكه‌وت و شانازییه‌كانی ڕێکخروای پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان، خەڵاتی ئارتێستای نێودەوڵەتی، له رێوڕه‌سمێكی گەورە و بە بەشداریی بەرچاوی ڕۆژنامەنووسان و میدیاکاران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا له كۆماری فیلیپین به‌خشرایه ڕێكخراوی په‌یامنێران.
هۆکاری بەخشینی ئەم خەڵاتە نێودەوڵەتییە بە ڕێکخراوی پەیامنێران، بۆ به‌رزنرخاندنی هه‌وڵ و كۆششه‌كانی ئەو ڕێکخراوەیە له بواری ئازادی ڕاده‌ربڕین و پاراستنی مافی ڕۆژنامه‌نووسان بووە.
لە شاری مانێلای پایته‌ختی كۆماری فیلپین، ڕۆژنامه‌نووس شێروان سلیڤانه‌یی به نوێنه‌رایه‌تی ڕێکخراوی پەیامنێران و ماف و گه‌شه‌پێدان، ئەو خەڵاتە نێودەوڵەتییەی وەرگرت.
شایانی باسە، ئەمە یەکەم جاره لەسەر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی له کیشوەری ئاسیا ئەم خەڵاتە بە ڕێکخراوەکە ببخەشرێت.
لە نێو زیاتر لە هەزار بەربژێردا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م خه‌ڵاته جیهانییه، ڕێكخراوی په‌یامنێران بۆ ماف و گه‌شه‌پێدان وه‌ك تاكه ده‌زگای ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا، له‌گه‌ڵ چەند ڕۆژنامه‌نووسێكی نێوده‌وڵه‌تی هەڵبژێردران بۆ وەرگرتنی ئەم خەڵاتە جیهانییه.
جێگای ئاماژەشە، خەڵاتی ئارتێستا، خەڵاتێکی نێودەوڵەتییە، هه‌ر دوو ساڵ جارێک له وڵاتێک پێشکەش بە ڕۆژنامه‌نووس، میدیاكار، داهێنەر و لێکۆڵەر و داكۆكیكارانی مافه‌كانی مرۆڤ دەکرێت.
بریاروایە لە ساڵی 2027 لە وڵاتی ئیتاڵیا مەراسیمی دیکەی ئەم خەڵاتە نێودەوڵەتییە بەڕێوەبچێت.