پایتەخت

ڕاگەیەندراوی زێرەڤانی لەسەر کوژرانی پێشمەرگەکەی سۆران

ڕاگەیەندراوی زێرەڤانی لەسەر کوژرانی پێشمەرگەکەی سۆران
کورتە

فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی لەسەر کوژرانی پێشمەرگەیەکی سۆران هاتە دەنگ

لەسەر گیان لەدەستدانی ئەو پێشمەرگە گەنجەی سۆران، کە لە لاجان بریندار ببوو دواتر گیانی لەدەستدا، فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی ڕوونکردنەوە دەدات.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی ڕایگەیاند، ژمارەیەک ئاژاوەگێڕ لە گوندی لاجانی قەزای خەباتی پارێزگای هەولێر هەوڵیان دا پەلاماری دەزگا حکومی و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و پاڵاوگەی نەوت بدەن و بەو هۆیەوە تەقەکردن ڕوویدا، لە ئەنجامدا هاووڵاتییەک شەهید بوو هاوکات پێشمەرگەیەکمان بە ناوی (ئارمان سەنار ڕەشید)ـی تەمەن 21 ساڵان بریندار بوو، بەداخەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بوو.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەی زێرەڤانیدا هاتووە، بەناوی فەرماندە و سەرجەم ئەفسەر و پێشمەرگەكانی فەرماندەییمانەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهید دەكەین، لەخوای گەورە داواكارین بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادی بكات و سێبووریش بە هەموومان ببەخشێ.

04 کانونی یەکەم 2025 11:50
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026