وادەی وەرگرتنی مامەڵەی حاجییان درێژکرایەوە
لە پێناو دەرفەتی زیاتر بۆ ئەوکەسانەی ناوییان بۆ پرۆسەی حەج دەرچووە، وادەی مامەڵەی حاجیان درێژکرایەوە
وا بڕیار بوو ئەمڕۆ وادەی مامەڵەی حاجییان کۆتایی پێ بێت، بەڵام وادەکە دووبارە درێژکرایەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی حاجیان مامەڵەکانیان تەواو بکەن و بەپێچەوانەوە مافیان نەفەوتێت، وادەی کۆتایی هاتنی مامەڵەی حاجییان تاوکو ڕۆژی دووشەمەمی هەفتەی داهاتوو 8-12-2025 درێژکرایەوە.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەی حەج و عومرە دا هاتووە، کە تیروپشک کراوە هەزار و 250 کەسی یەدەگ هەیە بەپێی ڕیزبەندی لە شوێنیان دادەنرێن.
هاوکات دوێنێ چوارشەممە کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی کوردستان ئاماژەی بەوە کردبوو، کە تیمه‌كانیان و ستافی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره و نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره له رۆژانی شه‌ممه، كه پشووی فه‌رمییه و رۆژانی دیكه له كاتژمێر 08:30 به‌یانییه‌وه، تا كاتژمێر 04:00 ئێواره كار ده‌كه‌ن، به مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی حه‌جخوازان و ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانییان و به‌پێی ئه‌و واده‌یه‌ش له سعودییه دانراوه، پێویسته تا ناوه‌راستی مانگی 1ی ساڵی 2026 هه‌موو رێككاره‌كان بۆ پرۆسه‌ی حه‌ج ته‌واو بكرێن.
ئەمە لە کاتێکدایە، بۆ بەجێگەیاندنی حەج لە ساڵی 2026 ناوی چوار هەزار و 900 کەس دەرچووە، لەو ژمارەیە 700 کەس مامەڵەکانیان تەواو نەکردووە، تاوەکو کاتژمێر چواری ڕۆژی دووشەممە دەرفەتیان لەبەردەم بوو بۆ ئەوەی مامەڵەکانیان تەواو بکەن، بەڵام سێ ڕۆژی دیکە وادەکە درێژکرایەوە.